بڕیارى بڕینى 1%ـى
موچەى موچەخۆرانى عێراق بۆ هاوکاریی کەرتى غەززە و لوبنان لایەن عێراقییەکانەوە رەت دەکرێتەوە،
ئەوان دەڵێن: پێویستە حکومەت لەبارەى ئەو پرسانەوە بڕیار بدات کە لە بەرژەوەندی
ئەوانە و دەشڵێن: متمانەیان نییە و دەکرێت لەکۆکردنەوەى ئەو پارەیە گەندەڵى بکرێت.
هەواڵ:KNNC
میدیا عێراقییەکان،
لەبارەى بڕیارى حکومەتى عێراق بۆ هاوکاریکردنى کەرتى غەززە و لوبنان بە لێبڕینى
1%ـى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان لە زارى هاوڵاتییانەوە بڵاویکردوەتەوە کە
هاوڵاتییان متمانەیان بە رێکارەکانى حکومەت نییە لە کۆکردنەوە و دابەشکردنى ئەو
پارەیە و دڵنیان گەندەڵى تێدا دەکرێت.
بەشێک لە هاوڵاتییانى
عێراق پشتگیریی ئەم بڕیارە دەکەن و بەشێکیشیان دەڵێن: دەکرێت ئەم پارەیەش هاوشێوەى
پارەى نەخۆشخانەکان و هاتوچۆ و داهاتە ناوخۆییەکان بخورێن و کەس نەزانێت بۆ کوێ
دەبرێن.
هەروەک جەختیش
دەکەنەوە کە پێویستە بڕیارەکانى حکومەت لە خزمەتى هاوڵاتییان و خانەنشینانى
عێراقدا بێت و پێویست حکومەت لەبارەى ئەو پرسانەوە بڕیار بدات کە پەیوەندى
راستەوخۆیان بە ژیانى خەڵکەوە هەیە.
195 جار خوێندراوەتەوە