شارەزایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت: بە پێی داتاكانی
سەرژمێری گشتی عێراق دانیشتوانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن كەسە، بەمەش
پشكی هەرێم لە رێژەی (12.67) بۆ (14.028) بەرزدەبێتەوە.
ئابوری: (KNNC)
نەبیل مەرسومی، مامۆستایەكی زانكۆ و ئابوریناسی عێراقی لە
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە؛ بەپشتبەستن
بە داتاكانی سەرژمێری گشتی عێراق كە ئێستا ژمارەی دانیشتوان (45) ملیۆن و (407)
هەزار كەس لە وڵات دەژین، دەردەكەوێت كە
پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی بۆ (14.028) بەرز دەبێتەوە.
رونیكردوەتەوە، وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی
كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم گەیشتوتە بە شەش ملیۆن و
(307) هەزار کەس، ئەمەش بەو مانایەیە کە پشكی هەرێم لە رێژەی (12.67) بۆ (14.028) بەرزدەبێتەوە.
نەبیل مەرسومی، مامۆستایەكی زانكۆ و ئابوریناسی عێراقی
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، موچەی موچەخۆرانی حكومەتی عێراق بەرێژەی لە (1%) دەبڕدرێت
و پشكی هەرێمیش لە بودجەی گشتی بەرێژەی لە (1%) زیاد دەكات.
313 جار خوێندراوەتەوە