لە ئەمەریکا مۆزێک وەک کارێکى هونەریی بە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار فرۆشرا

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 21/11/2024
هەمەڕەنگ
+
-

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، مۆزێکی چەسپاو، کە وەک کارێکی هونەری دانراوە، بە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار فرۆشرا و میدیاکانی جیهانیش بە گاڵتەجارییەکی گەورە وێنای دەکەن.

 

هەمەڕەنگ؛KNNC

 

بەپێی هەواڵێکی ئەسۆشێتد پرێس، لە پێشانگایەکی هونەریدا لە نیویۆرک، مۆزەکە فرۆشراوە و خاوەنی کارە هونەرییەکە،  بەرهەمی هونەرمەند و تەنزنوسی ئیتاڵیی ماوریزیۆ کاتێلانە کە بە "کۆمیدیا" ناسراوە.

 

 لەکاتی فرۆشتنی مۆزەکەدا، زۆرێک لە  بەشداربوانی ئەو فێستیڤاڵە هەوڵیان داوە بزانن ئایا ئەمە گاڵتەجاڕییە یاخود راستییە.

 

کریاری مۆزە شەش ملیۆن دۆلارییەکە، وەبەرهێنەرێکی چینییە و رایگەیاندوە، ئەو کارە "نوێنەرایەتی دیاردەیەکی کولتوری دەکات لە جیهانی هونەردا، کە کۆمەڵگەکەی پێوە دەبەستێتەوە.

 

 پێگەی نیویۆرک پۆستی ئەمەریکی  سەبارەت بەم زیادکردنە بە گاڵتەجاریی وێنای کردوە و نوسیویەتی "دەمانتوانی هەمان بەرهەمی هونەری بە دو دۆلار و 75 سەنت دروست بکەین".

 

پێگەی نیویۆرک پۆستی ئەمەریکی سەبارەت بەم زیادکردنە بە گاڵتەجاریی وێنای کردوە و نوسیویەتی "دەمانتوانی هەمان بەرهەمی هونەری بە دو دۆلار و 75 سەنت دروست بکەین".

93 جار خوێندراوەتەوە