ریاڵ مەدرید سەركەوتنی نەشتەرگەریەكەی میلیتاوی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
05:03 - 19/11/2024
وەرزش
+
-

یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتنی نەشتەرگەریەكەی ئیدێر میلیتاوی بەرازیلی و بەرگریكاری یانەكەی راگەیاند.

 

وەرزش:KNNC

 

یانەی ریاڵ مەدرید لەبەیانێكی فەرمیدا بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی توشبونی بەپچڕانی بەستەری ئەژنۆی قاچی راستی ، ئیدێر ملیتاو نەشتەرگەریەكی سەركەوتوی بۆ كرا.

 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پزیشكی نەشتەرگەر مانوێل لییز نەشتەرگەریەكەی ئەنجامداوە و لەماوەی داهاتوشدا یاریزانەكەیان دەچێتە هەنگاوی چاكبونەوە لەپێكانەكەی.

 

 

میلیتاو رۆژی نۆی مانگ و لەیاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا كەبەچوار گۆڵی خاوێن سەركەوتنیان تۆماركرد دوچاری پچرانی بەستەری ئەژنۆی بو ، بەو هۆیەشەوە وەرزی ئەمساڵی یاریكردنی كۆتایی پێهات.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ میلیتاو ناتوانێت تا مانگی ئابی ساڵی داهاتو بگەڕێتەوە یاریگاكان.

103 جار خوێندراوەتەوە