سەرباری پەرەسەندنی گرژییەکانی لە نێوان ئێران و وڵاتانی
رۆژئاوا، ئێران لەڕێگەی نامەیەكەوە داوای دانوستان و گفتوگۆ لە وڵاتانی رۆژائاوا دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاكانی جیهان بڵاویانكردوە، سەرباری هەڕەشەكانی سوپای
پاسداران، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی نامەیەكەوە بانگێشتی وڵاتانی رۆژئاوا
بۆ گفتوگۆ و دانوستان دەكات، كە میدیاكان بە پەیامی "دژ بەیەك" ناویان
بردوە، چونكە لەلایەك گرژییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پەرەدەسنێت و لەلایەكی دیكەشەوە
داوای گفتوگۆ دەكات.
ئەوەیانخستوەتەڕو، عەباس عێراقچیش بەردەوام داوای
دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا دەكات، كەئەوەش جدییەتی كۆماری ئیسلامی ئێران
لە گەیشتن بەچارەسەری دیپلۆماسی بۆ بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەخات.
لای خۆشیەوە، عەباس خامیار، دیپلۆماتکاری پێشوی ئێران رایگەیاندوە:
بەئامانجی بەهێزكردنی پێگەی دانوستانكاری كۆماری ئیسلامی ئێران، رێبازی دولایەنە دەگرێتەبەر،
ك بەیاننامە توندەکان بۆ رێگریکردنە لە سەپاندنی
هێزی بەسەر گۆڕەپانی ناوچەکەدا.
دیپلۆماتکارەكەی پێشوی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بانگەوازەکانی
بۆ دانوستان و گفتوگۆ لە چوارچێوەی هەوڵەكانیەتی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و سوککردنی ئەو سزا ئابورییانەی بەسەریدا سەپێنراون،
ئێستا ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان، بەڵام بە مەرجێک کە ڕێز لە سەروەری و بەرژەوەندییە
ناوچەییەکانی بگیرێت.
663 جار خوێندراوەتەوە