ئاماری توشبون بە سکچون و ڕشانەوە لە شارەزور لە
هەڵکشاندایە و تائێستا 700 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە شارەزور رایدەگەیەنێت؛
تەنها لەماوەی دو کاتژمێری ئەمڕۆ پێنجشەممە لەنێوان 8:00ـى بەیانى تا 10:00ـى پێش
نیوەڕۆ (200) نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە کراون و بەکۆی گشتی تائێستا (700) کەس بەهۆی
سکچون و رشانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ کراون و چارەسەریان بۆ کراوە.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن رونیکردەوە کە تیمێکی سەر
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی سەردانی قەزای شارەزوریان کردوە و لەگەڵ قائیقام
و بەرپرسانی سنورەکە لە کۆبونەوەدان و نمونە (سامپڵ) وەرگیراوە بۆ ئەوەی هۆکاری بڵاوبونەوەی
ئەو نەخۆشییە بەخێرایی بزاندرێت.
بەپێی زانیارییەکانی کەی کێن ئێن، گومان دەکرێت
ئەو کەسانە بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی پیسەوە توشی سکچون و رشانەوە بوبێتن و تائێستاش
سەرچاوەکەی نادیارە.
1658 جار خوێندراوەتەوە