بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران ژمارەیەک کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز
خنکان.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی ناوخۆیی فەڕەنساوە بلاویکردوەتەوە،
شەوی رابردو ژمارەیەک کۆچبەر هەوڵیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیز
بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە، بەلەمەکەیان نقوم بوە.
بەپێی زانیاری
میدیاکانی فەڕەنسا، لە روداوەکەدا هەشت کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش
بێسەروشوێنن.
هەر بە گوێرەی میدیاکانی فەرەنسا،
ڕوداوەکە لە کەناراوەکانی ئەمبلێتۆس لە ناوچەی پاس دی کالای باکوری فەڕەنسا لە
درەنگانی شەودا رویداوە.
1023 جار خوێندراوەتەوە