لەگەڵ
هەڵكشانی تەمەندا زۆرێک بەدەست کورتی باڵا، دابەزاندنی کێش و شلبونەوەی ماسولکەکانەوە
دەناڵێنن، كە ئەم دیاردەیەش زۆرجار دوبارە دەبێتەوە.
زانستی:
(KNNC)
بۆ دەستكەوتنی
وەڵامی پرسیاری (بۆچی لە تەمەنی پیریدا جەستەمان بچوک دەبێتەوە؟) ماڵپەڕی (Live Science) راپۆرتێكی بڵاویکردوەتەوە
كە تیایدا هاتوە: كاتێك مرۆڤ تەمەنی هەڵدەكشێت روبەڕوی چەند گرفتێك دەبێتەوە كە
بەشێكیان خۆیان لە كورت بونەوەی باڵا، دابەزاندنی كێش و شلبونەوەی ماسكەكانەوە
هەیە كە ئەوەش راستەوخۆ پەیوەندی بە لاوازبونی ئێسكەكان و گرژبونی ماسولکەکانەوە
هەیە، بەڵام ڕێژەییە و لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕیت.
راپۆرتەکەی
(Live
Science) جەختی كردوەتەوە، كاتێك مرۆڤ تەمەنی رو لە هەڵكشان دەكات، باڵای
رو لە بچوكبونەوە دەكات، پەیمانگای نیشتمانی لێكۆڵینەوەیەكی بۆ پیربون ئەنجام داوە
و بۆ ماوەی (35) ساڵ بەردەوام بوە، دواداچونی بۆ دو هەزار و (84) ژن و پیاو کردوە،
دەرکەوتوە لەگەڵ گەیشتنیان بە تەمەنی (30) ساڵی باڵای بەشداربوان روی لە دابەزاندن
کردوە و بە تێپەڕبونی کاتیش خێراتر بوە.
تەمەنی بەشداربوانی
توێژینەوەکەدا لە نێوان (17 بۆ 94) ساڵیدا بون، دەرکەوتوە ئەو كەسانەی تەمەنیان لە
نێوان (30 بۆ 70) ساڵیدایە لە پیاوان بە تێکڕایی (1.2) ئینج (سێ سانتیمەتر) و ژنانیش
(2) ئینج (پێنج سانتیمەتر) باڵابەرزیان لەدەست داوە، هەروەها لە تەمەنی (80) ساڵیدا
پیاوان (2) ئینج و ژنانیش (3) ئینج (هەشت سانتیمەتر)
ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئێسکەکان لەگەڵ پیربون دەست دەکەن بە تێکچون.
گەشەی ئێسک
لە تەمەنی (25 بۆ 30) ساڵیدا دەوەستێت، هەروەها لە تەمەنی (40 بۆ 50) ساڵیدا دەست بە
لەدەستدانی بارستە دەكەن، کەڵەکەبونی تێکچونی ئێسک بە قەبارەیەکی بچوک دەتوانێت ببێتە
هۆی پوکانەوەی ئێسک و ئێسکەکان تەنک و لاواز بكات و روبەڕوی زوتر شکاندنی دەکاتەوە،
كە شكانی بڕبڕەی پشت و چەناگە و قۆڵەکاندا باون و ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی باڵا.
531 جار خوێندراوەتەوە