جارێكی دیكە حەمماس تەلئەبیبی موشەكباران كردەوە

KNN : Kurdish News Network
05:48 - 13/08/2024
جیهان
+
-

جارێكی دیكە حەمماس تەلئەبیبی موشەكباران كردەوە و وەزارەتی تەندروستی غەزەش راگیەیاند: ژمارەی قوربانیانی جەنگ (132) هەزار كەسی تێپەڕاند.


هەواڵ: (KNNC)


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، باڵی چەكداری بزوتنەوەی حەممای فەلەستینی بە دو موشەك لەجۆری (M90) تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلی بەئامانج گرتوە.


میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە شاری تەلئەبیب بیستراون، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی تەقینەوەكە نەزانراوە.


هاوكات، وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند: لەئەنجامی هێرش و پەلامارەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە و ئاوارەكەی كەمپەكان (32) گیان لە دەستدان و برینداربونی (88) كەسی دیكە تۆماركراون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەی قوربانیانی جەنگی غەززە لە (7ـی ئۆكتۆبەری 2023) تا ئێستا بۆ (132) هەزار و (169) كەس بەرزبوەتەوە، لەو ژمارە (39) هەزار و (929) گیان لە دەستدان و برینداربونی (92) هەزار و (240) كەسی دیكەی لێكەوتوەتەوە.


شەوی رابردو، جێگری وتەبێژی ئەمەریكا رایگەیاند: بەمەبەستی راگرتنی جەنگی غەززە و ئاڵوگڕكردنی دیلەكان لەنێوان بزوتنەوەی حەمماس و ئیسرائیلدا، لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانیان بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی بەئامانج دەگەن.


ئەمڕۆش سێ گەورە بەرپرسی ئێرانی بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندوە: بۆ ئەنجام نەدانی هێرشی بەرگریكردن و تۆڵەكردنەوەی لە ئەو پێشێلكاریانەی ئیسرائیل بە كوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەمماس  بەرامبەر كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامیداوە، راگرتنی دەستبەجێی جەنگە لە كەرتی غەززە.    

112 جار خوێندراوەتەوە