میدیای فەرمی ئێران
بڵاویکردەوە، محەمەد جەواد زەریف بوە یاریدەدەری مەسعود پزیشکیان بۆ کارەباری ستراتیژی
هەوال:KNNC
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی
(ئیرنا) بڵاویکردەوە،مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران محەمەد جەواد زەریف ئەندازیاری
رێککەوتنی ئەتۆمی و وەزیری پێشوتری
دەرەوەی وڵاتەکەی کردە یاریدەدەری خۆی بۆ کاروباری ستراتیژی.
پزشکیان لە نامەی
دەستبەکاربونیدا بە زەریف دەڵێت: " تۆ بەرپرسیارى لە چاودێریکردنى دیارترین پێشهاتە
نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکان و رادەى سەرکەوتن لە بەدیهێنانى ئامانجەکانى دەستور".
محەمەد جەواد زەریف، لە
ساڵى 2013 بۆ 2021 لە سەردەمى کابینەکەى حەسەن رۆحانى، وەزیرى دەرەوە بووە و کەسێکى
نزیکى باڵى ریفۆرمخوازانە و لە هەڵمەتى هەڵبژاردنى مەسعود پزیشکیان کەسایەتییەکى دیاربوە
و رۆڵى هەبو لە سەرکەوتنیدا.
هەروەها زەریف، بە ئەندازیارى
رێککەوتنى ئەتۆمى نێوان ئێران و رۆژئاوا دادەنرێت کە لە ساڵى 2015 واژۆکرا، بە
ئامانجى کەمکردنەوەی سزا سەپێنراوەکانى سەر وڵاتەکەى.
454 جار خوێندراوەتەوە