بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:00 - 01/08/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2024/8/1) محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوەری سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەگەڵ عومەر سەید عەلی و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی كۆبونەوە.

 

 

لەو دیدارەدا، دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێم، بەتایبەت ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ کران و جەخت لە بەڕیوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە.

 

 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی سیاسی عێراق و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەگەڵ بابەتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و باسکران، لەو بارەیەوە پاراستنی ناسنامەی کوردستانیبونی کەرکوک و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کورد و گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەو ناوچانە خرانە بەر باس.

393 جار خوێندراوەتەوە