سزاکانیان سوک دەکرێت... پنتاگۆن و بەشێک لە تۆمەتبارانى هێرشەکانى 11ـى سێپتەمبەر رێککەوتون

KNN : Kurdish News Network
10:50 - 01/08/2024
جیهان
+
-

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند: لەگەڵ تۆمەتبارانی سەرەکی هێرشەکانى 11ی سێبتەمبەر رێککەوتون لەسەر ئەوەى دان بە تاوانەکیاندا بنێن لە بەرامبەردا سزاکەیان سوک دەکرێت.

هەواڵ:KNNC

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا- پێنتاگۆن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدەرانی هێرشەکانى 11ی سێبتەمبەر، رێککەوتون لەسەر ئەوەى دان بە تاوانەکەیاندا بنێن و لەبەرامبەردا سزاکەیان لە لەسێدارەدانەوە کەمدەکرێتەوە بۆ زیندانى هەتا هەتایى.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڵاوی کردەوە، رێککەوتنەکە لەگەڵ سێ تۆمەتبارى سەرەکیى کراوە کە بریتین لە خالید شێخ محەمەد، وەلید بن عەتاش و مستەفا هوساوی ئەنجامدراوە کە زیاتر لە 20 ساڵە لە گرتوخانەى گوانتانامۆ زیندانى کراون.

لە 11 ى ئەیلولى 2001، رێکخراوى قاعیدە هێرشی کردە سەر هەردو تاوەرى بازرگانیى جیهانى لە شارى نیویۆرک وهێرشێکى دیکەشى کردە سەر پێنتاگۆن کە بەهۆیەوە نزیکەى سێ هەزار کەس کوژران.

181 جار خوێندراوەتەوە