بەپێی ئاماری سەنتەرەكانی
توێژینەوەی توندوتیژی خێزانی، زیاتر لە (30%) پیاوانی میسر بەدەستی ژنەكانیان
لێیان دەدرێت.
هەمەڕەنگ : (KNNC)
وەلید هیندی، راوێژکاری تەندروستی
دەرونی میسری، رایگەیاند: توندوتیژی خێزانی لە نێو مرۆڤەکاندا مێژویەكی دورودرێژی
هەیە و بە هۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆرەوە دەستی پێکردوە، لەسەر ئاستی جیهانیش
ژنانی میسر یەكەمن لە بەكارهێنانی توندوتیژی خێزانی دژی پیاوان و لە مێردەکانیان دەدەن.
وتیشی: ئامارە فەرمییەکانی سەنتەری
نیشتمانی بۆ زانستە کۆمەڵایەتی و تاوانکارییەکان، ئەوەیان پشتڕاست كردوەتەوە کە لە (30%)ـی ژنان لە مێردەکانیان
دەدەن، ئەمەش لە راپۆرتەكانی پۆلیس و پزیشکی
لە نەخۆشخانەکان و کەیسەکانی دادگاکاندا بەڕونی ئاماژەی پێكراوە.
راوێژکارەكە ئاشكرایشیكردوە، لە
ئاماری ژمارەیەك سەنتەری دیكەی مسیریدا هاتوە كە؛ سەرەڕای ئەوەی باس لە توندوتیژی
خێزانی دەکرێت و ژنان بەرکەوتەی هاوسەرەکەی دەبێت، بەڵام ژمارەی بەكارهێنانی توندوتیژی ژنان بەرامبەر بە مێردەكانیان بۆ لە (50%)
بەرزدەبێتەوە.
245 جار خوێندراوەتەوە