دوای بڵاوبونەوەی
گرتە ڤیدیۆكەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان؛ ژنێكە تەورێكی بەدەستەوەیە و بەسەر
شەقامەكان بەپێكەنییەوە رێ دەكات، دەسەڵاتدانی ئەمنی ئیسرائیل وردەكاری چیرۆكی
كوشتنی منداڵەكەی بەدەستی خۆی بۆ جیهان ئاشكرا دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی
ئیسرائیل لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمنی بڵاویانكردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر
كوشتی منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان بەناوی "لیام" لەلایەن دایكییەوە،
هێزەكانیان چونەتە شوێنی روداوەكە كە ماڵەكەی خۆیانە و تاوانەكەی تیایدا ئەنجام دراوە لە شاری
هەرتەسیلیا.
دوای كوشتنی منداڵەكەی،
ژنەكە بەپێی پەتی دێتە سەرشەقامەكان و لە سەنتەری بازرگانی پەلاماری یەكێك لە
پاسەوانەكان دەدات و برینداری دەكات هەروەها خۆشی كەمێك ئازاری پێدەگات.
دوای دەستگیر كردنی
لەلایەن پۆلیسەوە، لە لێكۆڵینەوەكاندا وتویەتی؛ دوای ئەوەی بەرچاوی تاریك بوە، سەرەتا
بەتەورەكەی سەگەكە و دواتریش "لیام"ـی شەش ساڵانەی كوشتوە.
لای خۆیەوە
پارێزەرەكەی وتویەتی؛ لەبەر ئەوەی قسەكانی پچڕپچڕن و مانای تەواو ناگەیەنن، ناتوانرێت
قسەكانی خۆی بكرێت بەبەڵگە لەسەری و چیرۆكەكەشی نەسەلمێندراوە، چونكە هۆشی لای خۆی
نییە.
دراوسێكەیان ئەوەی
ئاشكراكردوە كە باوكی منداڵە كوژراوەكە لە سوپای ئیسرائیل خزمەت دەكات و ئێستا لە
بەرەكانی جەنگی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسە.
بەرپرسانی ئەمنی
ئەوەیانخستوەتەڕو، لەكاتی دۆزینەوەی تەرمی "لیام"ـی تەمەن شەش ساڵدا
نیشانەی توندو تیژی زۆری بەجەستەیەوە دیاربوە.
4168 جار خوێندراوەتەوە