لیژنەى دارایی: موچەى فەرمانبەرانى عێراق هیچ کێشەیەکى نییە

KNN : Kurdish News Network
09:14 - 15/07/2024
عێراق
+
-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایدەکات کە موچەى فەرمانبەرانى عێراق بۆ ئەمساڵ هیچ کێشەیەکى نییە و دواکەوتنى پەیوەندى بە رێکارە ئیدارییەکانەوە هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

حسێن موئەنەس، ئەندامى لیژنەى دارایی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان رایگەیاندوە؛ دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانى بەشێک لە وەزارەتەکان تەنها پەیوەندى بە رێکارە ئیدارییەکان و کارى وەزارەتى داراییەوە هەیە.


جەختیشیکردوەتەوە کە موچەى فەرمانبەرانى عێراق بۆ ئەمساڵ هیچ کێشەیەکى نییە و تەنها رێکارە ئیدارییەکان هۆکارن بۆ دواکەوتنى.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، موچەى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ مانگەکانى پێنج و شەش تا ئێستا دابەش نەکراوە و مانگانەش لە ناردنى لیستى موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى دواکەوتن رودەدات و تا ئێستا فەرمانبەران لە هەرێمى کوردستان کێشەى دابەشکردنى موچەکانیان چارەسەر نەکراوە.


3646 جار خوێندراوەتەوە