ئایفۆن زیرەكی دەستكرد لەرێگەی (IOS)ـوە بۆ مۆبایلەكانی دادەبەزێنێت

KNN : Kurdish News Network
02:01 - 09/07/2024
زانستی
+
-

لە كۆنفرانسی گەشەپێدان لە جیهانیدا (Apple Intelligence) ئاشكرایكرد، كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێی زیرەكی دەستكرد (AI) لەسەر ئامێرە زیرەكەكان جێگیردەكات كە بڕیارە لە (10ـی حوزەیرانی 2024) لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە وردەكارییەكانی بخرێتەڕو.

زانستی: (KNNC)


بەپێی زانیارییەكان بڕیار وایە وەشاندنی (18.4)ـی (IOS) لە بەهاری ساڵی (2025)ـدا نوێ بكرێتەوە و لەلایەن کۆمپانیای (Apple Intelligence)  و (Siri) تایبەتمەندی دیکە بخاتە سەر مۆبایلی ئایفۆن.

 

مارک گورمان، لە ماڵپەڕی بلومبێرگ، رایگەیاندوە: ئەو تایبەتمەندییە نوێیانەی كە بڕیار وایە لەڕێگەی (Siri) لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی دیکە کە لەلایەن کۆمپانیای (Apple Intelligence) کاردەکەن، تا ساڵی داهاتو دوابخرێن، بەهەمان شێوە كۆمپانیای ئەپڵ پشتڕاستی کردەوە کە تایبەتمەندییە نوێیەکانی (AI Arriving) لە بەهاری ساڵی (2025) بڵاودەكرێنەوە.

وتیشی: کۆمپانیا گەورەكانی تەکنەلۆژیا دەتوانن لە سەرەتای ساڵی (2025)ـدا تایبەتمەندییەکانی (Apple Intelligence) لەڕێگەی نوێکردنەوەیەکەوە و هەروەها وەشانی (18.4ـی IOS) نمایش دەکرێن، لە ئێستاوە ئەزمونەکانی بەهێزکراوی (AI) لە پەرەپێداندان بۆ گەیشتن بە ئەپڵ ڤیژن پرۆ، بەڵام پێدەچێت وەشاندنی بخرێتە ساڵی داهاتوەوە.


مارک گورمان، پێشنیاری کردوە کە تایبەتمەندییەکانی دیکەی (Apple Intelligence) وەکو ئامرازەکانی دروستکردنی دەق و فۆرماتکردن کە لەلایەن (ChatGPT) چاتبۆتی بەناوبانگی (OpenAI) کاردەکەن، تا لە کۆتایی ئەمساڵ بخرێنە بازاڕەوە.

304 جار خوێندراوەتەوە