سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگھێشتنامەیەکی ئاڕاستەی
سەرۆککۆماری نوێی ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکە بکات، هەردولاش جەختتیان لە هاریکارییە
هاوبەشەکانى نێوانیان کردەوە.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا
ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆککۆماری
ھەڵبژێردراوی ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجامداوە و لەوڕێیەوە پیرۆزبایی هەڵبژاردنى وەک سەرۆککۆمارى نوێی ئێران لە پزیشکیان کردوە.
باسی لەوەشکردوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا،
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ کراوە، ھەروەھا جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامبونی
ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردو وڵات لە کەرتە جیاوازەکاندا، بەتایبەتیش لە
بوارەکانی ئابوریی و ئەمنییدا.
بەپێی بەیاننامەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا،
محەمەد شیاع سودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کردوە، بۆ ئەوەی سەردانی
عێراق بکات.
لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی
کردوەتەوە بۆ فراوانکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق و رایگەیاندوە کە ئێران
پشتیوانی لە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ عێراق دەکات، بە شێوەیەک کە ھەوڵەکانی سەقامگیری
ھەردو وڵات و ناوچەکە بەھێزتر بکات.
194 جار خوێندراوەتەوە