سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێت ؛ ڕیزبه‌ندكردنی
حیزبوڵا و حوسییه‌كان له‌لیستی تیرۆردا به‌ئاگاداری سودانی بوه‌و به‌هه‌ڵه ناوه‌كانیان
بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
هەواڵ:KNNC
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بی جدید له‌زاری ئه‌و سه‌ركرده‌یه بڵاویكرده‌وه،
كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی حزبوڵاوحوسییه‌كان به‌بێ ئاگاداری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
و به‌ئاگاداری خودی سودانی و فشار‌و مه‌رجی ئه‌مریكا بووه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی محه‌مه‌د شیاع سودانی ، ئه‌و سه‌ركرده‌یه
جه‌حتیكرده‌وه ، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوبراو پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ده‌ست
ناهێنێت و سه‌ركرده‌كانی شیعه پشتیان تێكردوه‌و هه‌وڵیش ده‌درێت په‌رله‌مانتاره‌كانی
سه‌ر به‌سودانی له‌ناوبراو دووربخرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی لاوازی له‌په‌رله‌ماندا
هه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ناكۆكی قوڵی نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگی وایكردوه كه تاوه‌كوئێستا له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران
ڕێكنه‌كه‌ون.
101 جار خوێندراوەتەوە