وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران دەڵێت حزبوڵڵا و هاوشیوەکانی بەرگریکارن و ناوهێنانیان وەک تیرۆرست
ڕەوا نییە.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقائی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: هەموو گەلانی
ناوچەکە و جیهان دەزان کە گروپی حزبوڵڵا و هاوشێوەکانیان بەرگریکارن و داکۆکی لە
ماف و خاک و خەڵکی ئەو وڵاتانە دەکەن کە تیایدا تیدەکۆشن.
بەقائیی ئاماژەی
بەوەدا ناوهێنان و بە تیرۆرست ناساندنی ئەو گروپانەی بەرگریی لە وڵاتەکانیان دەکەن
لەلایەن ئەمەریکا و ڕۆژئاواوە، هیج ڕەوایەتییەکی تێدانییە، چونکە ئەو گروپانە
بەپێی پێوەرە نێوەدەوڵەتییەکان بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیین و دژ بە
داگیرکاری دەجەنگن.
لەبارەی
ناوهێنانی حزبوڵڵای لوبنانی حوسییەکانی یەمەن، لەلایەن عێراقەوە لە لیستی بلۆککردنی
سامانەکان، ئیسماعیل بەقائی وتی، کە محەممەد شیع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کەسی
یەکەمە و کاتێک ئەو بڵێت ئەوەی ڕوویداوە هەڵەی کارگێڕیی بووە، کەواتە ئێران
لێدوانی زیاتر لەوبارەیەوە نادات و ڕۆناچێتە بابەتەکە...
111 جار خوێندراوەتەوە