ئەمەریکا تەواوى هێزەکانى لە پایتەختى نەیجەر کشاندەوە

KNN : Kurdish News Network
09:10 - 08/07/2024
جیهان
+
-

هێزەکانى ئەمەریکا تەواوى هێزەکانیان لە بنکەى ئاسمانیی 101 لە نیامەى پایتەختى نەیجەر کشاندەوە و بڕیاریشە کشانەوەى تەواوى هێزەکانیان پێش کۆتایی مانگى ئەیلول بێت.



هەواڵ:KNNC

 

بەپێی دوو بەیاننامە کە لەلایەن وەزارەتى بەرگرى کۆمارى نەیجەر و وەزارەتى بەرگریی ئەمەریکاوە بڵاوکراونەتەوە؛ کشانەوەى هێز و کەرەستە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە بنکەى ئاسمانیی 101 لە نیامەى کۆتاییهاتوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە تا 15ـى ئەیلول ئەمەریکا هێزەکانى لە شارى ئەغادیزى باکورى نەیجەر دەکشێننەوە و لەم کشانەوەیەشدا 766 سەربازیی ئەمەریکا ئەو وڵاتەیان جێهێشتوە.

 

جێگیربونى هێزەکانى ئەمەریکا لە نەیجەر وەک بەشێک بو لە ئۆپەراسیۆنێکى "دژە جیهادى"، بەڵام دواى ئەوەى داواى دەرکردنى هێزەکانیان کرابو، هەردو وڵات گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ جێهێشتنى هێزەکانى ئەمەریکا لە نەیجەر.

 

لەوبارەیەشەوە بەرپرسێکى ئەمەریکیی بە ئاژانسى هەواڵى سپۆتنیکى راگەیاندوە کە لە چوارچێوەى جێهێشتنى نەیجەر، ئەمەریکا نزیکەى 60 سەربازیان رەوانەى ئەڵمانیا کردوە و لەوێ درێژە بە خزمەتەکانیان دەدەن.

127 جار خوێندراوەتەوە