یەکێتی ئەوروپا پیرۆزبایی لە
سەرۆکی نوێی ئێران دەکات و خوازیاری قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی ئێران و
یەکێتییەکە.
هەواڵ:KNNC
نەبیلا مێسرلی
وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە مەسعود
پزیشکیان سەرۆکی نوێی ئێران کردوە و نوسیویەتی: ئامادەن بە گوێرەی سیاسەتەکانی
یەکێتی ئەوروپا قۆناغێکی نوێی پێوەندی لەگەڵ ئێران دەست
پێبکەن.
دوای سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی
زۆربەی ولاتانی ناوچەکە لە پەیامی جیاجیادا پیرۆزبایی خۆیان
ئاڕاستەی سەرۆکی نوێی وڵات کردوە و بە گەشبینییەوە دەرواننە داهاتوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ
تاران.
مەسعود پزیشکیان
بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 53%ی کۆی دەنگەکانی گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
ئێران، وەک براوەی خولی 14ـی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕاگەیەندرا.
132 جار خوێندراوەتەوە