زانایان روەکێکیان دۆزییەوە کە دەتوانێت لە هەسارەی مەریخ گەشە بکات

KNN : Kurdish News Network
02:34 - 02/07/2024
هەمەڕەنگ
+
-

زانا چینییەكان جۆرە روەكێكییان دۆزیەوە كە لەتوانایدایە بەرگەی کەشوهەوای هەسارەی مەریخ بگرێت و گەشەبكات.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، توێژەرە چینییەكان جۆرە روەكێكیكان لە ناوچەکانی ئەنتارکتیکا و بیابانی مۆخاڤێ دۆزییەوە كە توانای بەرگەگرتنی كەشوهەوای وشکەساڵی و ئاستی بەرزی تیشکدانەوە و سەرمای زۆر هەیە كە ئەوەش هاوشێوەی بارودۆخ و كەشوهەوای هەسارەی مەریخە.

ئەوەی ئاشكراكردوە، توێژەرە چیینەكان ماوەی پێنج ساڵە تاقیكردنەكانیان لەسەر روەكەكانی بیایانەكان لە بارودۆخی (80 بۆ 196) پلەی خوار ژێر سفر و پلەی گەرمی بەرز تاڕادەی وشككردنەوە ئەنجامداوە، بۆیان دەرکەوتوە کە روەكی (Syntrichia Caninervis) بەرگەی ئەو بارودۆخە تایبەتەی سەر روی هەسارەی مەرخ دەگرێت و توانای گەڕاندنەوەی بۆ ژیانیان هەیە.

 

 

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە راپۆرتەكەیاندا تیمە چینییەكە نوسیویانە؛ ئەو تێڕوانینەی لە توێژینەوەکەدا بەدەستهاتوە،  بناغەیە بۆ بەکارهێنانی ڕوەکی هەڵبژێردراوی سەر روی زەوی بۆ رواندنەوەی لە بارودۆخێكدا كە لەژێر فشاری بەرزدا خۆیان بگونجێنن.

 

 

لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر ستوارت ماکدانیل، پسپۆڕی روەكەكان لە زانکۆی فلۆریدا، رایگەیاند: بیرۆکەی توێژینەوەی چینییەكان سوودی هەیە و بەگەشەکردنی روەکی زەمینی لە بۆشایی ئاسماندا وادەكات دوەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ و ئاو بۆ ئۆکسجین و کاربۆهیدرات بگۆڕێن كەئەوەش مرۆڤ پێویستی پێیەتی بۆ مانەوە، وتیشی: راستە ئەو جۆرە روەكانەی بیابانەكان ناتوانرێت بخورێت، بەڵام خزمەتگوزاری گرنگی دیکە لە بۆشایی ئاسماندا پێشکەش دەكەن.

237 جار خوێندراوەتەوە