کەشناسی ئەمەریکا: مانگی تەموز پلەکانی گەرما لە عێراق دەگەنە 70 پلە

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 26/06/2024
عێراق
+
-

نەخشەی کەشناسی ئەمریکا پێشبینیەکی ترسناکی بۆ هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لە کۆتاییەکانی مانگی تەموز بۆ عێراق ئاشکرا کردوە، کە تەنها 30 پلە لە خوار پلەی کوڵانەوە دەبێت. 

 

هەواڵ:KNNC

 

ئامارەکانی کەشوهەوای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، عێراق رەنگە کاریگەری شەپۆلێکی گەرمای لەسەر بێت، کە لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزترین پلەکانی گەرما تۆمار بکات.

 

پسپۆڕانی کەشناسی بە میدیا عێراقییەکانیان راگەیاندوە، بەپێی نمونەی کەشوهەوای ئەمەریکا، لە کاتی کاریگەری شەپۆلی گەرمادا، ڕەنگە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵات بەرزترین پلەی گەرما لەژێر سێبەردا بگاتە 54 پلەی سیلیزی و لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا بگاتە 70 پلەی سیلیزی.

 

ئەو پسپۆڕانە ئەوەشیان وتوە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلە گەرماکە لە کۆتایی مانگی تەمموزی داهاتو دەست پێ بکات، بەڵام هیوادارن پێشبینییەکان بگۆڕدرێن و ئەو پلە بەرزەی گەرما تۆمار نەکرێت.

204 جار خوێندراوەتەوە