وێنە؛ سوتانی دوکانەکانی قەیسەری بازاڕی بەرگدروەکانی سست کردوە

KNN : Kurdish News Network
11:20 - 14/06/2024
گەلەری
+
-

ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژنەکانی رەمەزان و قوربان، هاوڵاتییان بە مەبەستی دروینی جلوبەرگی نوێ، سەردانی بەرگدروەکان دەکەن و بۆ ئەوەی جلی تایبەت بە یادەکان بپۆشن.

 

بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر، کە نزیکەی 300 دوکانی بەرگدروی تێدایە و بە درێژایی وەرزەکانی ساڵ خەریکی دروینی جلوبەرگی کوردین بۆ هاوڵاتییان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی سوتانی بەشێکی بازاڕەکەوە، دوکانەکان تەواو وێران بون و کاسبکاران لە چاوەڕوانی نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانیانن، هەندێکیان ئامێرەکانی دروینیان بردووەتەوە ماڵەوە و لەوێ خەریکی پیشەکەیانن، هەندێکی دیکەش بەشێوەیەکی کاتیی تا رۆژی جەژنی قوربان دوکانەکەیان نۆژەنکردوەتەوە و دواتر دایدەخەن تا ئەو کاتەی تەواوی بازاڕەکە نۆژەندەکرێتەوە.

180 جار خوێندراوەتەوە