فڕۆکەخانەى
حەلەبى نێودەوڵەتى بەهۆى بۆردومانى ئیسرائیلەوە لە کارەکانى وەستاوە، وەزارەتى
بەرگرى رژێمى سوریاش دەڵێت: بۆردومانەکە لە رۆژئاواى لازقیەوە کراوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى سانا لە
زارى سەرچاوەیەکى سەربازیی لە وەزارەتى بەرگرى رژێمى سوریاوە بڵاویکردوەتەوە؛
بۆردومانەکەى ئیسرائیل فڕۆکەخانەى حەلەبى بە ئامانج گرتوە و چەندین زیانى ماددى
بەر فڕۆکەخانەکە گەیاندوە و لەکار وەستاندویەتى.
جگە لە زیانە
ماددییەکان، وەزارەتى بەرگرى رژێمى سوریا زیانە گیانییەکانى ئەم بۆردومانەى ئاشکرا
نەکردوە و باسیشى لە کاتى دوبارە کردنەوەى فڕۆکەخانەکە نەکردوە.
لە چەند ساڵى
رابردودا، ئیسرائیل سەدان هێرشى ئاسمانیی بۆسەر سوریا ئەنجامداوە و ئامانجى سەرەکیشى
پێگەکانى سوپاى رژێمى سوریا و ئێران و حیزبوڵاى لوبنانە.
327 جار خوێندراوەتەوە