ساڵانە زیاتر لە 950 هەزار رووداوی هاتووچۆ بەهۆی
تەڕبوونی شەقامەکانەوە لە ئەمەریکادا روودەدەن، لەم ژمارە رووداوەش نزیکەی 4700 کەس
گیان لەدەست دەدەن و 384 هەزار کەسیش بریندار دەبن.
شۆفێری کردن لە کاتی باران باریندا وەک لە کاتەکانی
دیکە ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبوون لە ڕووداوەکانی
هاتووچۆ بۆیە ئێمە لێرەدا شەش ڕێنمایی دەخەینە بەردیدی بەڕێزتان بۆئەوەی جێبەجێی
بکەن و بەو هیوایەی بە دووربن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
1.بیرت بێت زۆرجار زۆرێک لە شۆفێرەکان بە بێ ئاگای شۆفێری دەکەن، کاتێک باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیرکردنەوەکانیان بهێنن یان بیرکردنەوەکانیان بۆ ڕێک ناخرێت، بۆیە کاتێک بارودۆخ گوونجاو نەبوو شۆفێرەکان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە چواردەوریان.
2.پێویستە لایتەکانی ئوتومبیلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە. هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبوو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزووترین کات بگۆڕدرێت.
3.ئاگاداری خلیسکاندن بە، ئەمە ڕاستییەکە کە لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە، ئەمەش ئەبێتە هۆی خلیسکاندنی سوارڕەوە کە بەبێ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵی بکەیت، لە کەشی باران باریندا خلیسکان ئەگەری زۆرە ڕووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها 27 میللی لیتر باران و رۆشتن بە خێرایی 60 کلم لە کاتژمێرێکدا روو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە رویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوکان) ئوتومبیلەکە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دووبارە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت دەکەیتەوە.
4.دیاریکردنی خێرایی (تحدید سرعة) Cruise control لەکاتی باران بارین و بەفردا بیکوژێنەرەوە، چونکە دیاریکردنی خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئوتومبیلەکەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.
5.خێراییەکەت کەم بکەرەوە، هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، کاتێک ئاستی بینین باشە و شەقامەکە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چوونکە لەکاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەکی زیاتر ئەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بکەیت سەلامەتتردەبیت و لەکاتی ڕووداوێکی نەخوازراودا زیانەکان کەمتر دەبن.
6.پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئوتومبیلەکەت بیت کە هیچ کێشەیەکی مەرجەکانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئۆتۆمبێلەکەت بێ کێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.
372 جار خوێندراوەتەوە