نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى
بەخۆیەوە بینى و بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە دۆلارێک دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی
خاوی برنت لە ئێستادا بە (90) دۆلار و (93) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت
و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دابەزیوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (48) دۆلار
و (16) مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان
لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی
کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر
بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند
366 جار خوێندراوەتەوە