تازە زاواکان دەتوانن کارتی ئەلیکترۆنی نەوت وەربگرن

KNN : Kurdish News Network
05:07 - 15/09/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە، بۆ ئەوەی لە 16ـی ئەم مانگەوە سەردانیان بکەن بەمەبەستی دەرهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پرۆسەکە تایبەتە بەو کەسانەی کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و فۆڕمی خۆراکیان لەسەر بنکەکانی (201 تا 223)ـی سنووری پارێزگای هەولێرە. هاوکات چەند مەرجێک بۆ پێدانی کارتەکە دیاریکراوە و پێویستە ئەو کەسانە لە کاتی سەردانیکردنیاندا چەند بەڵگەنامەیەک لەگەڵ خۆیان ببەن.

 

لەبارەی پێداویستییەکانیشەوە هاتووە، پێویستە هاووڵاتییان فۆڕمی خۆراکی ساڵانی (2020-2021)ـی ماڵی باوکیان، لەگەڵ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی ماڵی باوکیان، کارتی نیشتمانی و کارتی زانیارییان پێ بێت.

145 جار خوێندراوەتەوە