بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی هاتووچۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی
تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان
ڕادەگرێت.
لە
بەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ئاماژەی بەوە کردووە، هەردوو ڕۆژی
چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو، کارکردن لە بنکەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و
دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری ڕادەگیرێت، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی کاری نۆژەنکردنەوە لە
سیستەمی "پڕۆژەی نیشتمانی"دا.
بەیاننامەکە
ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە (20ی ئەیلوولی 2026) دەوام ئاسایی دەبێتەوە و
کارەکانیان دەستپێدەکەنەوە. سەبارەت بەو هاووڵاتییانەشی کە لەو دوو ڕۆژەدا وادەی
سەردانیکردنیان بۆ دیاریکرابوو، بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دەدات کە لە یەکەم
ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامدا مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت.
153 جار خوێندراوەتەوە