نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
11:58 - 20/09/2022
ئابوری

نرخی زێر لە بۆرسەکانی جیهاندا دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 668 دۆلاری ئەمەریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەڕێژەی 0.40 % دابەزیوە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ لە ماوەی دو رۆژدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتو بەرزبوەوە بە جۆرێکە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار (21) سێ هەزار و عەیار (24) پێنج هەزار دیناری هاتوەتەسەر



نرخی زێڕ دوێنێ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە (300) هەزار دینار بو.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە (355) هەزار دینار بو.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24 بە (395) هەزار دینار بو.


نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە (300) هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە (358) هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24 بە (400) هەزار دینارە.

2947 جار خوێندراوەتەوە