مردویەک ژیانى پێنج کەسى لە مردن رزگار کرد

KNN : Kurdish News Network
01:59 - 15/09/2022
تەندروستی
+
-

شارى پزیشکى شا عەبدوڵا لە سعودیە بڵاوى کردەوە کە نەخۆشێکیان مێشکى لە دەست دابو توانی ژیانى پێنح نەخۆشى تر لە مردن ڕزگار بکات.

نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند دواى ئەوەى بێ هیوا بون لە بە هۆش هاتنەوەى نەخۆشێکیان کە مێشکى لە کار کەوتبوو، دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى خێزانەکەى و بە بەخشینى ئەندامانى جەستەى توانرا ژیانى پێنج کەسى تر لە مردن ڕزگار بکرێت.

پەڕەى فەرمى نەخۆشخانەى شا عەبدوڵا لە تویتەر بڵاوى کردەوە، دواى هەماهەنگى لەگەڵ ناوەندى چاندنەوەى ئەندامانى جەستە لەو وڵاتە توانرا پێنج نەشتەرگەرى چاندن بە هۆى بەخشینى ئەندامانى جەستەى ئەو نەخۆشەى کە دەماغى لەکار کەوتبو، ئەنجام بدرێت.

 نەشتەرگەرییەکانیش ئەمانە بوون: 
چاندنی دڵ بۆ کچێکی تەمەن 10 ساڵ
چاندنی گورچیلەی ڕاست بۆ منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ
چاندنی گورچیلەی چەپ بۆ نەخۆشێکی تەمەن 38 ساڵ
چاندنی جگەر بۆ ژنێکی تەمەن 60 ساڵ
چاندنی سییەکان بۆ کچێکی تەمەن 20 ساڵ

1108 جار خوێندراوەتەوە