ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر چەند کەس و لایەنێکی ئێرانیدا سەپاند کە پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.
وەزارەتى گەنجینەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، سزاکان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هاوبەشی چەند ئاژانسێکی ئەمەریکادا هاتوون، لەنێویاندا وەزارەتەکانی داد و دەرەوە بەهۆی چالاکییە ئەلیکترۆنییەکانەوە سزا بەسەر دە کەس و دو قەوارەدا سەپێنراوە.
هەفتەی رابردو، وەزارەتى خەزێنەی ئەمریکا سەپاندنی سزای بەسەر کۆمپانیایەکی ئێرانی راگەیاند، بەهۆی رۆڵی لە هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا بۆ بەکارهێنان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا.
467 جار خوێندراوەتەوە