وادەی دەستپیکردنەوەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 12/09/2022
عێراق
+
-

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتودا دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و یەکەم کاریشی پێکهێنانی حکومەتی داهاتو دەبێت.

مەحمود حەیالی، سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: رۆژی 20ی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان عێراق دوای ئاڵۆزییەکانی ناوچەی سەوز بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوشداوە، چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدات دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران واژۆیان کۆکردوەتەوە و بە فەرمی لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە پەرلەمانتاران بانگهێشت دەکرێن.

دەشڵێت: هاوپەیمانی سیادە و پارتی جەختیان لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان کردوەتەوە لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

242 جار خوێندراوەتەوە