کاتی کۆتایی هاتنی هاوین و هاتنی سەرما راگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
05:02 - 26/08/2022
جیهان

شارەزایانی کەشناسی کاتی کۆتایی هاتنی هاوین و هاتنی سەرمایان بە گشتی لە جیهاندا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەیینی، شارەزایانی کەشناسی رایانگەیاند: 10 رۆژی دیکە بە یەکجاری گەرما و هاوین کۆتاییان پێدێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن و جیهان پێشوازی لە وەرزی زستان و سەرما دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای 5ی ئەیلولی ئەمساڵ هاوین ماڵئاوایی لە جیهان دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پلەکانی گەرما لە هاوینی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەوە و بوە مردنی هەزاران کەس لە کیشوەری ئەوروپا و وشکبونی چەندین روبار و دەریاچە.

6860 جار خوێندراوەتەوە