پێش دەستپێکى یارییەکە، شەیتانە سورەکان کاسیمیرۆى بەرازیلى بە هاندەران و
دەزگاکانى راگەیاندن دەناسێنێت، لەو رێگەیەشەوە دەیەوێت وزە و هێز بدات بە یاریزانان
و هاندەران بۆ بردنەوەى کلاسیکۆ.
یارییەکە، کاتژمێر (10:00)ى ئەمڕۆ بەکاتى هەرێم بە ڕێوە دەچێت کە تێیدا یاریگاى
ئۆڵترافۆرد- ى تایبەت بە شەیتانە سورەکان، دەبێتە شانۆى روبەڕوبونەوەى نێوان
مانچستەر و لیڤەرپوڵ.
هەردو یانە بە سەرەتایەکى خراپ دەستیان بە یارییەکانى پریمەرلیگ کرد،
مانچستەر یونایتد لە دو یارى رابردودا دۆڕاوە و هیچ خاڵێکى نەچنیوەتەوە و ریزبەندى
کۆتایى گرتووە، لیڤەرپوڵیش لە دو یارى رابردودا یەکسان بووە و خاوەنى تەنها دو
خاڵە.
یارییەکەى ئەمشەو بۆ هەردو یان گرنگ و چارەنوسسازە، چونکە رەکابەرەکانى ئەم
دو یانەیە بەردەوامن لە چنینەوەى خاڵەکان و ئەم دو یانەیەش یارى دواى یارى ئەرکیان
قورستر دەبێت.
لەپێش دەستپێکى لێدانى فیکەى ناوبژیوان، مانچستەر یونایتد کاسمیرۆى
بەرازیلى بە هاندەران و میدیاکان دەناسێنێت، دەشیەوێت لەو رێگەیەوە روح بەبەر
یانەکەیدا بکاتەوە و بتوانن ئەنجامى یارییەکە لەبەرژەوەندى خۆیان کۆتایى پێبهێنن.
هەردو یانە لە پریمەرلیگ، (68) جار روبەڕوى یەکترى بونەتەوە، شەیتانە
سورەکان لە 28 یاریدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و رێدزیش لە 18 یاریدا
سەرکەوتوبوو، لە 22 یاریشدا یەکسان بوون.
194 جار خوێندراوەتەوە