راپۆرت: ئەنوەر کەریم
چین وا دەڕوانێتە تایوان کە بەشێکە لە خاکی وڵاتەکەی. . کاتێک (نانسی پیلۆسی )
سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی ئەو
دورگەیەی کرد، پەکین ئیدانەی سەردانەکەی
کرد و دەستیکرد بە مانۆڕی سەربازی بە
فڕۆکەی جەنگی و پاپۆڕی شەڕکەر و موشەکی
دورهاوێژ .
هەندێ
پرسیار کاتێک کە کرژی لە ناوچەکەدا روئەدات لە تەنگەی تایواندا کە چین دەەیەوێت
گەمارۆی بدات. ئەم
گەمارۆیە کاریگەری چیە لەسەر بیزنسی جیهان؟
گەمارۆی چین دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک لە ئاسیا و جیهاندا،لەبەر ئەو رۆڵە گرنگەی کە ئەو 23 ملیون دانیشتوانەی ئەو دورگەیە لە بزنسی جیهاندا دەیگێڕن .
تایوان بەوە ناسراوە بەرپرسیارە لە بارکردنی
نزیکەی 70%ی کاڵاکان و ڕۆڵێکی کاریگەری لە
بەرهەمهێنانی شتومەک بۆ کۆمپانیا فرە بەشەکان وەک تەلەفۆنی زیرەک و کۆمپیوتەر و ئۆتۆمبێل. وە
شوێنەکەشی ئەکەوێتە نزیکی هیڵی گواستنەوەی
پاپۆرەکان کە ساڵانە بازرگانیەکەی دەگاتە یەك تریلیۆن دۆلار لە
رۆژهەڵاتی ئاسیا.
تایوان زۆر گرنگە بۆ ئابوری جیهان کە 1%ی
ئابوری جیهان پێكدەهێنێت . تایوان خاوەنی گەورەترین کارگەی (semiconductor) کە بە ناوی (TSM) کە رۆژانە
لە زۆربەی پێداویستیەکانی ژیانی مرۆڤایەتی بەکاردێت. کە (semiconductor) دروست
ئەکات بۆ کۆمپانیای ( Apple) و (Qualcomm) وە
تایوان زیاتر لە نیوەی 100 ملیار دۆلار
بازاری سیمی کۆنداکتەری داگیرکردوە.
بە پێی راپۆرتی ڕاوێژکاری (Boston)یەك ساڵ دابڕان لە دروستکردنی (سیمی کۆنداکتەر ) ئەبیتە هۆی ئەوەی 490 ملیار دۆلار زیان بە کۆمپانیا کارەبایەکان بگەیەنێت . ئەگەر بێتو بەرهەمی (chip) تایوان بەیەکجاری بوەستێت، بەلایەنی کەمەوە سێ ساڵ و 350 ملیار دۆلاری پێویستە بۆ دروستکردنی کارگەی دیکە
وەکو شوێنگرەوەی دروستکردنی چیپی تایوانی.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری
کۆمپانیا ی(TSM)
لە لێدوانێكی تەلەفیزۆنیدا بۆ کەناڵی CNN ووتی: لە کاتی بەکارێنانی هێز دژی تایوان یان
داگیرکردنیدا کارگەکان ئەوەستن چونکە کارگەکان هێڵی ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە.
لە کوێ جیهان ئەتوانێت (CHIP) تر بدۆزێتەوە ؟
وڵاتە ڕۆژئاوایەکان نایانەوێت بەتەوای پشتبەستن بە ( سیمی کۆنداکتەری ) بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە دەرکەوت
کە تایوان بە شێوەیەک کۆنتڕۆڵی بازاڕی
جیهانی کردوە . ئەوروپا و ئەمریکا
بڕیاریان دا کە دەیان ملیار دۆلار پاڵپشتی بەرهەمهینانی ( CHIP) بکەن بۆئەوەی
بەرهەمیان زیادبکەن و رکابەری ئاسیا بکەن.
TSMC تایوان یەکێکە لە و کۆمپانیایانەی کە دەستکەوتی ئەبێت لەو پڕۆژەیەی کە هەفتەی رابردو سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەرکرد، کە
ئیستا کارگەیەکی دروستکردنی سیمی
کونداکتەر ئەکەنەوە لە ویلایەتی ئەریزۆنا
کە بڕەکەی 12 ملیار دۆلارە ، وە هەروەها کارگەیەکی دیکە لە یابان بە بڕی حەوت ملیار دۆلار دەکەنەوە.
داخستنی تەنگەی تایوان کە یەکێکە لە ڕێگاکانی هاتوچۆی
دەریایی کە فشاری زۆری لەسەرە ئەبیتەهۆی دروستکردنی کێشە و گرفتی هاتوچۆی دەریایی.
140 جار خوێندراوەتەوە