کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد کۆتایی هات

KNN : Kurdish News Network
05:54 - 17/08/2022
عێراق
+
-

کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد کۆتایی هات و کازمیش دەڵێت: سەرجەم لایەنەکان پابەندبونی خۆیان بە بنەما نیشتیمانییەکان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا کازمی، لە کۆبونەوەکەدا لایەنەکان جەختیان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانەکان کردەوە لەرێگەی گفتوگۆی برایانە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق.

ئەوەش هاتوە "لایەنەکان داوایان لە برایانی رەوتی سەدر کردوە بێنە نێو چوارچێوەی گفتوگۆی نیشتیمانی دۆزینەوەی رێگەچارەی گشتگیر کە لەخزمەتی گەل و بەدیهێنانی ئامانجەکان بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە هەموان کۆکن لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتیمانی و داواشکرا کە سەرجەم گرژییە میدیایی و سیاسییەکان رابگیرێن و هەموان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن.

147 جار خوێندراوەتەوە