کۆمەڵەی بەرهەمە خۆراکییەکانی تورکیا رایدەگەیەنێت، عێراق پلەی یەکەمی بە
دەستهێنا لە هاوردەکردنی دانەوێڵەی تورکیدا.
کازم تایجی، سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمە خۆراکییەکان تورکیا رایگەیاند:هەناردەکردنی دانەوێڵەی تورکیا لە مانگی کانونی دوەم تا مانگی تەموزی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 31.4% زیادی کردوە و قەبارەکەی دەگاتە 6 ملیار 260 ملیۆن دۆلار، بەمەش ئاستی هەناردەکردنی 22.4% زیادی کردوە لە ماوەی ساڵێکدا کە 181 ملیۆن دۆلاربوە.
باسی لەوەشکردوە، عێراق پلەی یەکەمی گرتوە لە
کڕینی دانەوێڵەی تورکیا، ئەمەریکاش پلەی دوەمی گرتوە.
تاجی دەشڵێت: کۆی هەناردەی بەرهەمی تورکیا لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 19% زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان کاتی 2021 کە دەگاتە 144 ملیار دۆلار.
راشیگەیاند: هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە 20% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 18 ملیار و 79 ملیۆن دۆلار.
125 جار خوێندراوەتەوە