وەزیری سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
و ئاماژە بەوەشدەکات چوارچێوەی هەماهەنگی یاری بە ئاگر دەکەن و رێگە بۆ
هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دەکەن.
محەمەد ساڵح عێراقی کە بە
وەزیری سەدر ناسراوە رایگەیاند: پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی لە شەری
ناوخۆیی بەدوربگرێت.
عێراق دەشڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی شەڕی ناوخۆی
دەکەن بە مانگرتن بەرامبەر بە مانگرتن، خۆپیشاندان بە خۆپیشاندان، ئێمە خۆپیشاندان دەکەین
دژی گەندەڵکاران، ئایا ئەوان گەندەڵکارن؟
لە درێژەی راگەیەنراوەکە عێراقی
راشیگەیاند: ئێمە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین، ئەوان خۆپیشاندانی توندوتیژانە دژی
هێزە ئەمنییەکان دەکەن.
باسی لەوەشکردوە، لایەنگرانی
سەدر سیستمێکی چاکسازییان دەوێت، بەڵام لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی
چاکسازی و دژی سەرۆک وەزیرانن.
عێراقی: خۆپیشاندەرانی چوارچێوە
دژی سەرۆک وەزیرانن و بە ناشەرعی دادەنێن، کەواتە سەرۆک کۆماریش ناشەرعییە و لە هەمان کاتدا خۆپیشاندان دژی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەکەن.
پرسیاری ئەوەشی کردوە، ئەوان
بەرگری لە چ شەرعیەت و دەوڵەتێک دەکەن؟ ئایا ئەوان بەرگری لە سێیەکی پەکخەر دەکەن؟
ئەوان بەرگری لە دەسەڵاتی دادەوەری دەکەن کە هێلێ سورە لای ئێمە.
لە پەیامێکی توندا دەڵێت:
وابیرنەکەنەوە بانگەشەتان بۆ خۆپیشاندانی گەورە بێزارمان دەکات و دەمانترسێنێت و
ئێمە دەست لە دژتان بەرزناکەینەوە، تەنانەت ئەگەر ئێوەش ئەو کارە بکەن.
152 جار خوێندراوەتەوە