راوێژکارێکى سەرۆک
وەزیرانى عێراق، گێڕانەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینار بۆ دۆخى پێشوى بە خەیاڵ وێنا
دەکات و دەڵێت،" ئەستەمە ئەوە روبدات".
لە چاوپێکەوتنێکى
تەلەفزیۆنیدا، هەیسەم جبورى راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: خەیاڵێکە کاتێک باس لەوە بکرێت کە
نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى بگەڕێتەوە بۆ دۆخى پێشوى.
دەشڵێت: ئەگەر نرخى
دۆلار بەرامبەر دینار وەک پێشوى لێبێتەوە، زیانى زۆر گەورە لە ئابورى عێراق دەدات.
راوێژکارەکەى کازمى باسى لەوەکرد، لەجیاتى
ئەوەى بیر لەوە بکرێتەوە نرخى دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێتەوە بۆ دۆخى پێشوى،
پێویستە وابکرێت کە چۆن تواناى دینارى عێراقى بەهێز بکرێت.
پێشتر چەندین جار باس
لەوەکراوە، دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار بگەڕێتەوە دۆخى جارانى، بەڵام هەیسەم
جبوری کە سەرۆکی پێشوى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش بوو جەختى کردبوەوە کە گەڕاندنەوەی
بەهای دینار بۆ دۆخی جارانی مەترسی لەسەر ئابوریی عێراق دروستدەکات و ئەگەری هەیە ببێتە
هۆى مایەپوچبوونی وڵات، ئاشکراشى کردبوو"ئەگەر نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار
بەرزبکرێتەوە ناچار دەبن پارەی بانکی ناوەندی بۆ پێدانی موچە خەرج بکەن کە ئەوەش
تەنها بەشی شەش مانگ دەکات".
بەبۆچونى د. نەبیل مەرسومی،
شارەزا لە بواری ئابوری کە مانگى شوباتى ئەمساڵ بڵاوى کردەوە، دەڵێت،" ئەگەر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ نرخی پێشووی
بگەڕێتەوە، پێویستە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی 2022 بە بەرامبەر 80 دۆلار دیاری
بکرێت و هەناردەی نەوتیش بگاتە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە".
4154 جار خوێندراوەتەوە