هاوشێوەى کۆبونەوەکانى دیکە، کۆبونەوەى ئەمجارەى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتى
هەرێم، لەگەڵ نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان، بێ ئەنجام کۆتایى هات و لەبارەى هەڵبژاردن
و هەموارى یاساى هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێککەوتن.
کەى ئێن ئێن، لەسەرچاوەیەکى بەشدار لە کۆبونەوەکە زانیویەتى، لەکۆبونەوەی
لایەنەسیاسیەکاندا هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچونی لایەنەکان ڕوی نەداوە، لەسەر هەردوو
پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.
لەبارەى دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردن، سەرچاوەکە وتى،" دیاری کردنی وادەیەکی
نوێ بۆ هەڵبژاردن پەیوەستە بەڕێککەوتنی لایەنەسیاسیەکان لەسەر پرسى هەموارى یاساى
هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن.
بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، کێشەکان لە بارەى یاساى هەڵبژاردن و کورسى
پێکهاتەکان و دواخستنى هەڵبژاردن سپێردراوە بە کۆبونەوەیەکى دیکە کە بڕیارە سەرەتاى
مانگى داهاتوو، لایەنە سیاسییەکانى هەرێم لە سەرۆکایەتى هەرێم کۆبونەوەیەکى دیکە ئەنجام
دەدەن.
هەولێر- بڕیار نامیق
1691 جار خوێندراوەتەوە