دواى ئەوەى 44 فەلەستینى گیانیان لەدەستدا ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەنرا و سەرۆکی
ئەمەریکاش پشتیوانیی خۆی بۆ ئاگربەستەکە راگەیاند.
بەهۆی هێرشەکانی
ئیسرائیلەوە 44 کەس لە فەلەستین گیانیان لەدەستدا و کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی
رابردوش ئاگربەست لە نێوان ئەو وڵاتە و هێزەکانی جیهادی ئیسلامی راگەیەنرا.
زیاد نوخالە، سەرۆکی
جیهادی ئیسلامی فەلەستین رایگەیاند؛ ئەگەر ئیسرائیل پابەندنی مەرجی ئەوان نەبێت ئەوا
هێرشەکانیان دژی ئەو وڵاتە دەست پێدەکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردوەتەوە سەرەڕای ئەو ئاگربەستە دەنگی تەقینەوە لە کەرتی
غەززە لە فەلەستین بیستراوە و گومان دەکرێت ئیسرائیل هێرشی دیکەی ئەنجام دابێت.
هاوکات جۆ بایدن،
سەرۆکی ئەمریکا شەوی یەکشەممە پشتیوانیی خۆی بۆ ئاگربەسەتەکە دەربڕی و رایگەیاند پێویستە
لێکۆڵینەوە لە دروستبونی ئاڵۆزییەکان بکرێت.
98 جار خوێندراوەتەوە