بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە سێ رۆژ دەکرێتە
پشوو لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت.
پارێزگاری زیقار رایگەیاند: بە رەچاوگرتنی
بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و نەبونی کارەبای پێویست بۆ فێنکردنەوەی فەرمانبەران و
بەبۆنەی عاشوراوە بڕیاردراوە بە پێدانی پشو بە فەرمانبەران بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 7
بۆ 9ی ئاب.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارە هێزە
ئەمنییەکان و نەخۆشخانەکان و بەشێکی شارەوانی و کارەبا و ئاو ناگرێتەوە، هاوکات
تاقیکردنەوەی خوێندکارانیش گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
6442 جار خوێندراوەتەوە