وەزیری سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی کرد و داوای لێکردن باڵەخانەی
پەرلەمان چۆڵ بکەن.
ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری سەدر رایگەیاند: دوای رزگارکردن پەرلەمانی عێراقی
و گۆڕینی بۆ ئەنجومەنی گەل بە فەزڵی خوا و پاڵپشتی تێکۆشاران بڕیاردرا بە:
یەکەم: چۆڵ کردنی باڵەخانەی پەرلەمان و مانگرتنەکەمان دەبینە دەوروبەری
پەرلەمان و بارەگاکانی دەوربەری لە ماوەی 72 کاتژمێردا.
دوەم: ئەگەر شوێنێکی دیکە هەبو بۆ مانگترن، ئاگادارتان دەکەینەوە.
سێیەم: بەردەوام بون لەسەر مانگرتن کارێکی زۆرباشە بۆ بەجێگەیاندنی
داواکارییەکانمان، لەبەر ئەوە مانگرتن رێکدەخرێتەوە لەسەر شێوەی تیم و گروپ لە
چەند کاتێکی جیاوازدا.
چوارەم: نوێژی هەینی یەکگرتو لە بەغداد و بابل و کوت و کەربەلا و نەجەف لە
کۆتایی هەفتە لە گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕان ئەنجام دەدرێت.
پێنجەم: ئێمە لە ئێستادا گفتوگۆی پێکهێنانی لیژنەیەك بۆ خۆپیشاندەران بۆ
ئیدارەدانی خۆپیشاندان و رێکخستنی.
158 جار خوێندراوەتەوە