دواى ئەوەى موشەکێکى زەبەلاحى چین لە رێڕەوى خۆى دەرچو و لە کۆنتڕۆڵدا
نەما، پێدەچێت کاریگەرى کەوتنە خوارەوەى بکەوێتە بەرگوێى زۆر کەس. بەڵام بۆچونەکان
لەبارەى کات و شوێنى کەوتنە خوارەوەکە ناکۆکن.
سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ لایەنێک لە جیهاندا
ناتوانێت بزانێت ئەم پاشماوەى ئەم موشەکە لە کوێ و کەی دەکەوێتە خوارەوە، بەو پێیەی
پرۆسەی پێشبینیکردنەکە بەهۆی چەندین هۆکاری نادروستییەوە تێکچووە، لەوانە زانینی ئەو
شێوەی کە پاشماوەکان بە چ شێوەیەک دەچنە بەرگەهەوا، و زانینی چڕی بەرگەهەوای سەرەوە
بە وردی ساتەکانی چوونە ژوورەوە کاتێک لەگەڵ گۆڕانی چالاکیی خۆردا دەگۆڕێت.
لاى خۆیەوە، پێشبینییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە
بەرواری کەوتنەکە لە 30ی تەمموز کاتژمێر (18:39) خولەک دەبێت بە کاتی ناوەندی ئەمەریکا،
لە کاتێکدا پێشبینییەکانی بەرنامەی بەدواداچوونی مانگی دەستکردی سەنتەری نێودەوڵەتی
فەلەکناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرواری چاوەڕوانکراو 30ی تەمموز کاتژمێر 12:48 خولەک
دەبێت.
رۆژی یەکشەممە، چین موشەکێکی بۆشایی ئاسمانی بە ناوی Long March 5 لە مۆدێلی CZ-5B هەڵدا کە کێشەکەى 21 تۆنە و یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی
بە ناوی Wentian هەڵگرتبوو بۆ
ئەوەی لەگەڵ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی چینی Tiangong جێگیر بکات.
لەکاتى کەوتنە خوارەوەیدا، تەنها لە نێوان 10 بۆ 40%ی بارستەی سەرەتایی
مانگی دەستکرد دەگاتە سەر زەوی، بەڵام بەهۆی قەبارەی ئەم پاشماوە گەورەیە، ڕەنگە
باقییەکەی مەترسی دروست بکات بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەکەوێتە خوارەوە.
بەو پێیەی ئاو لەسەدا 71ی ڕووبەری زەوی پێکدەهێنێت، رێژەی کەوتنی بۆ ناو دەریاش
لەسەدا 71یە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، نزیکەی لەسەدا 70ی کەوتنی مانگە دەستکردە کاریگەرەکان
کۆنترۆڵنەکراوە، واتە لە کات و شوێنێکی دیارینەکراودا دەکەوێتە خوارەوە، لەکاتێکدا
تەنها لەسەدا 30ی کەوتنی مانگە دەستکردەکان کۆنترۆڵ دەکرێت و ئەمەش تەنها بۆ مانگە
دەستکردە گەورەکانە یان بارکراو بە مەترسیدار کەرەستە.
سەنتەری گەردونناسی هارڤەرد دەڵێت: بە داخەوە نازادرێت کەی و لە کوێ ئەم
موشەکە دەکەوێتە خوارەوە و لەوانەشە کارەسات دروست بکات.
هاوکات، سوپای ئەمەریکاش خراوەتە ئامادەباشییەوە لە ئەگەری هاتنی بەرەو ئەمەریکا
و پوچەڵکردنەوەی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردودا لە قۆناغى كۆتایی هەڵدانی
موشەکێك بۆشایی ئاسمان كە هەڵگرى بەشە سەرەكییەكەى وێستگەكە بو، بە تەواوى لە كۆنتڕۆڵ
دەرچو، دوای چەند رۆژێك لە زەریای هێمن کەوتە خوارەوە.
1293 جار خوێندراوەتەوە