لیڤەرپووڵ بەنیازە فێرمینۆ بفرۆشێت

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 27/07/2022
وەرزش
+
-

سەرچاوە وەزرشییەکان ئەوەیان ئاشكرا کردووە کە یانەی لیڤەرپوڵى ئینگلیزى ئامادەیە لە مێرکاتۆى هاوینەدا دەستبەرداری تواناکانی فیرمینۆ ببێت.

رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، یانەی لیڤەرپووڵ بیردەکاتەوە دەستبەرداری فیرمینۆ بێت کە لە ئێستادا لەبوونی دیگۆ جۆتادا فیرمینۆ بووەتە یاریزانی یەدەگ. هەروەها لەم دوایەدا لیڤەرپووڵ داروین نونێزی لە یانەی بەنفیکاوە گواستەوە ڕیزەکانی.

هەر بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لەسەرو هەمووشیانەوە یوڤانتۆس پەیوەندی بە بەڕێوبەری کارەکانی هێڕشبەرە بەڕازیلیەکەوە کردووە بۆئەوەی فێرمینۆ بگوازنەوە بۆ یانەی خانمە پیرەکە.

215 جار خوێندراوەتەوە