نوسینگەی جێبەجێکاری
لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بڕیاریداوە لە پێنجەمین ئۆڵۆمپیادی هاوکاری ئیسلامی
بکشێتەوە کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە تورکیا ئەنجام بدرێت وەک کاردانەوەیەک
دژی هێرشەکەی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.
وەک پیشاندانی
ناڕەزایی بەرامبەر شەهیدکردنی ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی لە یەکێک لە سەیرانگاکانی ئیدارەی
سەربەخۆی زاخۆ، کە توڕەیی خەڵکی عێراقی گەیاندی لوتکە و لەسەر ئاستی باڵای حکومی و
جەماوەری ناڕەزایی بەرز بویەوە، نووسینگەی جێبەجێکاری لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لە دانیشتنی
بەپەلەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا کە لە پێنجەمین ئۆڵۆمپیادی هاوکاری ئیسلامی
کەبڕیارە لە 9ی ئاب لە شاری کۆنیای تورکی بەڕێوە بچێت بکشێتەوە.
ڕاشیانگەیاند؛ لیژنەی
ئۆڵۆپی شان بەشانی حکومەت و گەلی عێراق هەڵوێست وەردەگرن و دژی ئەو تاوانکارییەی
تورکیا دەوەستنەوە.
298 جار خوێندراوەتەوە