بڕیاردرا پردی (ئیرپین)
کە دەکەوێتە ناوچەی کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا و بۆ راگرتنی پێشڕەوی هێزەکانی روسیا
تەقێنرایەوە، وەک مۆنۆمێنتێکی جەنگ بمێنێتەوە.
وابڕیارە داروپەردووی
پردەکە کە لە دەستپێکی جەنگەکەدا بۆ راگرتنی پێشڕەوی هێزەکانی روسیا لەلایەن سەربازانی
ئۆکراینا تەقێندرایەوە، وەک خۆی بەجێبهێڵرێت.
پاشماوەی پردەکە کە
ئاسەواری ئاگرکەوتنەوە و هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی روسیا نیشان دەدات، لە روی
پێکهاتەوە پارێزگاری لێدەکرێت بۆ ئەوەی وەک شوێنەوارێک بمێنێتەوە. بڕیاریش وایە
پردێکی نوێ بۆ هەمان رێگە دروست بکرێت و دەستکارى ئەو پردە خاپورکراوە نەکرێت.
313 جار خوێندراوەتەوە