بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی
دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر زیانی گیانی نەبوە
و بەدواداچونی وردیش بۆ روداوەکە دەکەن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەکانی
دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە
٢٢ی حوزەیران سەعات 4:45 خولەک، یەک کاتیۆشا
لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا.
ئەوەشخراوەتەڕو، روداوەکە
هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە و لە ئێستادا هێزەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی
دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەن لە ڕوداوەکە و لە داهاتودا تەواوی لێکۆڵینەوەکە
و وردەکارییەکەی بڵاو دەکەنەوە.
1406 جار خوێندراوەتەوە