پێگەی ئۆیل پڕایس،
بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی
جیهان بە (115) دۆلار و (03) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخى هەر
بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (111) دۆلار و (05) سەنت مامەڵەى پێوە
دەکرێت.
بەراورد بە نرخى دوێنێى، نرخى نەوت زیاتر
لە یەک دۆلار بەرز بوەتەوە، ئەوەش دواى یەک هەفتەى بەردەوام لە دابەزین.
شارەزایانی بواری
نەوت پێشبینى دەکەن، نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم
مانگەدا بگاتە (140) دۆلار بۆ هەر بەمیلێك، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری ئەو وڵاتانەی
نەوت بەرهەم دەهێنن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە،
شەڕی ئۆکرانیا و روسیا کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و خۆراك هەیە، بەڵام سودی
زۆری بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان هەیە و داهاتییان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
دەشڵێن: بەرهەم
هێنانی نەوت لە وڵاتە بەرهەم هێنەرەکاندا کەمیکردوە و بەشێکیان پابەند نین بەو بڕەی
لەلایەن ئۆپیکەوە بۆیان دانراوە ئەمەش وای کردوە نرخی نەوت رو لە بەرزی بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و روسیاوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و لە
مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەیشتە سەرو (130) دۆلار، هاوکات حکومەتی چینیش رێکارەکانی
روبەروبونەوەی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا کەمکردوەتەوە بەمەش خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە
و نرخەکەی هەڵکشاوە.
208 جار خوێندراوەتەوە